بهڕێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومرهی كوردستان رایگهیاند: یەکەم عومڕەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
ئەمرۆ شەممە ١٥/٣/٢٠٢٥ هاووڵاتی ( ئەحمەد حەسەن محمد ) دانیشتووی پارێزگای دهۆک کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە تووشی جەلتە دەبیت و دوای مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانەکانی مەککە بەداخەوە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
ئەم عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٧٠ ساڵە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە بەردەوام لەلایەن نوووسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکە چاودێری کراوە و ئاسانکاری بۆ خانەوادەکەی کرداوە و هەر ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی خانەوادەکەی بڕیارە ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز مامەڵەکان تەواو بکرێن و بەخاک بسپێردرێت.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.
شاياني باسه ئەمە حەوتەم عومڕەکاری کوردستانە و کە لەسەرەتای ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت .
" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.