Erbil 26°C یەکشەممە 16 ئازار 18:31

له‌ قاهیره‌ مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر مه‌راسیمێكی رێكخست

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (2 وشە)
100%

 

لە قاهیرە ساڵیادی لە دایکبوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆ یادکرایەوە
 
مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەبۆنەی ١٢٢ساله‌ی ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی رۆحی کورد مەلا مستەفا بارزانی نەمر، مه‌راسیمێكیان ساز کرد،
 
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چەندین کەسایەتی دبلۆمات و سیاسەتمەدار و ئەکادمی و راگەیاندکار و رۆژنامەنووس و قوتابیانی کورد و عەرەب ئاماده‌بوون.
د.موهەند موحسین عەلوان بە ناوی باڵیۆزی عێراق د.قەحتان تەها خەلەف و بەناوی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە قاهیرە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی، هەروەها سوپاسی شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەیوەندییەکانی عێراق و کورد و میسر، جەختی لەوە کردەوە کە بەرزترین ئامانج کە مرۆڤ دەتوانێت بە نەمری بمێنێتەوە لە یادەوەری خانەوادەکەی و گەلەکەیدا و ئەمەش ئەوەیە کە مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی کورد بەدەستی هێناوە، کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کارکردن بۆ بنیاتنانی دیموکراسی لە عێراقدا، 
شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێرای بەخێرهێنانی و سوپاسی ئامادەبوون بۆ بەشداری لەو یادە پیرۆز و مەزنە، و ئاماژەی بەوە کرد کەوا ئه‌و مه‌راسیمه‌ بە بۆنەی 122 ساڵەی یادی  لەدایک بوونی مستەفا بارزانی نەمر سەرکردەی کورده‌، زیندووکردنەوەی سیفەتەکانی سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕە کە عەرەب و جیهان ڕێزی لێدەگرن.
 
هەروەها لە ئاهەنگە چەندین وێنەی مه‌لا مسته‌قا بارزانی نمایش کران،

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.