به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه وای كردووه باڵنده‌كان ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت و كۆچ بكه‌ن بۆ ژینگه‌ی له‌بارتر .
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه ، بەپێی ڕاپۆرتی دۆخی باڵندەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2025 دا، لە دەستدانی ژینگەی گونجاوی پەناگەکانیان و گۆڕانی کەش و هەوا بەشێک بوونه لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندەکان له ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه ، زیاتر لە 100 جۆری باڵندە توێژینەوەیان لەسەر کراوە، گەیشتوونەتە ئه‌نجامێكی كاریگه‌ر كه لە 50 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیوەی باڵنده‌كان ژمارەی راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ست داوه به‌تایبه‌تی ژماره‌ی مراویه كێوییه‌كان .
مایکل پاری سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی باڵندە ئەمەریکاییەکان بە ڕۆیتەرزی راگه‌یاندووه " تاکە ئومێد باڵندە ئاوییەکانی وەک شاهۆ و ئێگرێتن کە كه‌مێك ژماره‌یان زیادیی کردووە ئه‌ویش به‌هۆی شێداری ناوچه‌كانیان له هه‌ندێ ویلایه‌تدا وه‌كو میسسپی و فلۆریدا .
له لایه‌كی تر ، ئاماندا ڕۆدواڵدی بەڕێوەبەری فاکەڵتی ناوەندی توێژینەوەی باڵندە لە تاقیگەی کۆرنێل بۆ توێژینەوەی باڵندە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگه‌یاندووه، نزیکەی یەک لەسه‌ر سێی جۆری باڵندەكان كه پێكهاتوون له (229 جۆر) لە ئەمەریکا پێویستییان بە گرنگیدانی بەپەلە هەیە، ئەم جۆرە زیندەوەرانە نوێنەرایەتی ژینگە و سیستەمە سەرەکییەکانی ئەمەریکا دەکەن و ده‌بێت بخرێنه ژینگه‌ی شێ‌دار و له ناوچه گه‌رمه‌سێنه‌كان دووربخرێنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.