دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملن به فه‌رمی رایگه‌یاند ، هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بە وریاییەوە گەشبین بیت سەبارەت بە ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، ئەمەش دوابەدوای گفتوگۆکانی نێوان نوێنەری ئەمەریکا و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین دێت لە مۆسکۆ .
دمیتری پێسکۆڤ بۆ میدیاكانی رووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پووتین پشتگیری شایستەی لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئاگربەست و وەستاندنی جەنگ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بەڵام نه‌شیشارده‌وه کە هەندێک پرسیار هەن دەبێت وەڵام بدرێنەوە به‌ڕوونی له قۆناغی داهاتوودا، بۆ ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی و كۆتایی هاتن به جه‌نگ .
دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی كۆشكی کرێملن راشیگه‌یاند ، له‌یه‌كترگه‌یشتنی شایسته له‌نێوان پووتین و تره‌مپ دروست بووه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانه‌وه و پووتین په‌یامی ڕوونی خۆی بۆ تره‌مپ ناردووه تا له نزیكه‌وه دیداری تایبه‌ت به یه‌كه‌وه له باره‌ی ئاگربه‌ست ئه‌نجام بده‌ن و پاكێجه‌كانی نێوانیان بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ .
له لایه‌كی تر ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکیدا رایگه‌یاند، لێدوانەکانی پووتین " زۆر فێڵبازانە " یه و پێی وایە پشتگیرییە شایستەکەی پوتن بۆ پلانەکەی ئەمەریکا هەوڵێکە بۆ دانانی بنەمایەک بۆ ده‌ستخستنی زیاتری ده‌ستكه‌وته‌كان له جه‌نگدا .
زێلێنسکی راشیگه‌یاندووه ، ئێمە مەرجێک دانانێین کە پڕۆسەکە ئاڵۆز بکات بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كی و كۆتایی هێنان به جه‌نگ ، به‌ڵام ڕووسیا یاری به كات ده‌كات و ئەوە دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.