فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 12-3-2025 دوای دەستلەکارهەڵگرتنی ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی پێشووی دەستەی ژینگە كە بە هۆی تەمەنی یاسایی خانەنیشینی ئەركەكەی كۆتایی پێهات، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران د. عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەك سەرۆكی دەستەی ژینگە بە وەكالەت دەستبەكاربوو بۆ ڕایی كردنی نووسراوه كارگێڕییه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه .
لە كۆبوونەوەیەكدا و لە دوای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی كە سەرۆکی دەستەی ژینگە بووە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەكانی داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.