Erbil 12°C یەکشەممە 16 ئازار 02:28

له‌ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر 14-3 پێنجەمین خولی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ شه‌تره‌نج به‌ڕێوه‌چوو

100%

دوا ئێواره‌ی دوێنێ شه‌و هەینی 14.3.2025 بەئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و کونسلی وڵاتان لە هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و وەرزشوان و شەترەنج زانان

بەهەماهەنگی نێوان یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر یانەی شەترەنجی خانزاد و دەزگای خێرخوازی بارزانی پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی شەترەنج لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەڕێوەچوو.

لەو خولەدا وێرای بەشداری یاریزانان لەتەمەنی جیا جیا، هاوکات چەندین یاریزانی بیانیش بەشداریان لەو خولەدا کرد .

جێی ئاماژه‌ بۆکردنە ئەم خولە نێودەوڵەتیە وەک نەرتێک ساڵانە لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر لە 14/3 ساز دەکرێ و خەڵاتی بەنرخ بۆ پاڵەوانانی شەترەنج دیاری دەکرێ، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامی دەبێت .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.