ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-3-2025 فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری سەربە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەمه‌ریکا لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئاگری گرت .
دوای ڕووداوه‌كه میدیاکانی ئەمه‌ریکا بڵاویان کردەوه، لە ساتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه لە فڕۆکەکە ده‌ستبه‌جێ سەرنشینەکانی بە چوپی تایبه‌تی ڕزگاركردن به بەکارھێنانی خلیسکان له فڕۆكه‌كه ده‌رهێنراون و ڕزگاركراون هه‌ندێكیان به‌هۆی تووشبونیان به هه‌ناسه‌ته‌نگی گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه .
هاوكات ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانیی هێلی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا لێكۆلینه‌وه‌ی له چۆنیه‌تی ڕوودانی ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.