دوای نزیکەی سێ مانگ لە خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق و جێگرەکەی، شاهێن حەمە ڕەزا، نوخشە ناسیح بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت .
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی شاهێن حەمە ڕەزا بەهۆی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، کە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ کەم کرایەوە، لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە خانەنشین بوون و دەسەڵاتی واژۆکردنی هیچ نووسراوێکیان نەما .
وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێم ڕێگەی بە ئازاد تۆفیق دا لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت هەتا پۆستی پارێزگار یەکلایی دەبێتەوە .
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە 13ـی ئازاری 2025، ڕەزامەندی دهربڕی لەسەر دیاری كردنی نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت بۆ ڕایی كردنی نووسراوه كارگێڕییهكانی سنوورهكه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.