له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كانی تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی له سنووری پارێزگای سلێمانی ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتییانی سنووره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه .
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سبەینێ شەممە 2025/3/15 کاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات تا رۆژی سێشەممە 2025/3/18 بەردەوام دەبێت و لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت .
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانی ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا.
جێگەی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناو سه‌نته‌ری شار ناگرێتەوەو سنوردارە بۆ چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو.
بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیانی سنووره‌كه پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی جیاوازدا به‌هۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.