Erbil 19°C ھەینی 14 ئازار 09:13

پۆلیسێكی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

پۆلیسێكی پاسەوانی سنووری لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی خانەقین بۆمبێك پێیدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی ئەمین باپیر لە سنووری شارۆچكەی خانەقین كەوتەوە، كە تێیدا بۆمبێكی چێنراوی سەردەمی شەڕی عێراق - ئێران بە پۆلیسێكی پاسەوانی سنووردا تەقییەوە.

پۆلیسەكە ناوی (عیماد جەمال)ـە و خەڵكی شاری هەولێرە، سەرەتا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكە بریندار دەبێت و هەردوو دەستی دەپەڕێت.

دوای مانەوەی چەند كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە، بەداخەوە پۆلیسەكە ئەمشەو پێنجشەممە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

وێنە: عیماد جەمال ئەو پۆلیسەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكە گیانی لەدەست دا:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.