Erbil 19°C ھەینی 14 ئازار 09:16

بكوژی رۆژنامەنووسەكەی بەغدا دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە راگەیانرا كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە شاری بەغدا هاتبووە كوشتن.

عەمید میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: پۆلیسی ناوچەی ڕەسافە لە شاری بەغدا توانیان بكوژی رۆژنامەنووسەكەی ئاژانسی دەنگوباسی عێراق دەستگیر بكەن.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەیس محەمەد رەزا رۆژنامەنووسی دیاری ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراق لە ناوچەی كەڕادە لە شاری بەغدا بە گولـلە كوژرا.

پۆلیسی بەغدا لەبارەی كوشتنی رۆژنامەنووسەركەوە رایگەیاندبوو: كوشتنی رۆژنامەنووسەكە پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نەبووە، بەڵكو بەهۆی شەڕ و كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ هاوسێیەكیان كوژراوە.

پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بەوەش دا كە دوای رووداوەكە، بكوژ بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو و هێزەكانی پۆلیسیش بەدوایەوەن بۆ ئەوەی دەستگیری بكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.