Erbil 19°C ھەینی 14 ئازار 09:13

ئەو ئاگرەی لە دوكانێك لە بەحركە كەوتبووەوە كۆنتڕۆڵ كرا

کوردستان TV
100%

تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەیان راگەیاند كە ئەمشەو لە دوكانێك لە شارەدێی بەحركە لە سنووری پارێزگای هەولێر كەوتبووەوە.

ئاگرەكە لە كاتژمێر 7ی ئەمشەو لە دوكانێكی هەرزان بازاڕ لەنێو بازاڕی بەحركە كەوتبووەوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئاگرەكەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی لە دوكانەكە كەوتۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.