Erbil 19°C ھەینی 14 ئازار 09:12

بەهۆی مەترسی هێرشكردنەوە هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا كۆبووەتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هێزێكی زۆری ئەمنیی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەیان پێكراوە بەهۆی مەترسی خۆپیشاندان و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكە.

هێزەكان سەر بە هێزی چالاكییە مەدەنییەكان و لە ناوچەی مەنسوڕ لە شاری بەغدا لە دەروبەری باڵیۆزخانەی سووریا خراونەتە ئامادەباشییەوە.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، هێزە ئەمنییەكان زانیارییان هەیە بەشێك لە هاووڵاتییان پلانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی سووریایان هەیە.

هێزە چالاكییە مەدەنییەكان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەكە و روونەدانی هەر ئاڵۆزییەك لە ناوچەكە بڵاوەیان پێكراوە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێك لە هاووڵاتییانی بەغدا بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕ و پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا و چەكدارانی پێكهاتەی شیعە مەزهەبی عەلەوییەكان، نیازیان هەیە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سووریا ناڕەزایەتی دەرببڕن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.