وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاو دەكاتەوە.
وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت "بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئادار مووچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت".
هەروەها راشیگەیاند "بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشدارییان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختیش دەكاتەوە كە لە رۆژانی دوای 16ی ئادار سەرجەم بانکەکانی سەر بە وەزارەت لە خزمەت کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.