به ئاماده‌بوونی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ كۆمه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌كو هه‌ماهه‌نگكار له‌نێوان ڕێكخراوی كۆڵه‌ك و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیی بڕێكی زۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێشكه‌شی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بكات .
مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له پرێس كۆنفڕانسێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13-3-2025 بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ توانیمان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ گه‌یاندنی ده‌رمان و كۆمه‌كی ته‌ندروستیی كه له لایه‌ن ڕێكخراوی كۆڵه‌ك دابینكرابوو و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان كرد له ته‌ندروستی هه‌ولێر .
مو‌سا ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌میشه به هه‌ستی نیشتیمانی و مرۆڤدۆستییه‌وه به‌رده‌وام بووه له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستیی بێ جیاوازی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌نابه‌ران .
لای خۆیه‌وه دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند ، سوپاسی ڕێكخراوی كۆڵه‌ك ده‌كه‌ین، گه‌یشتنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی ده‌رمان كه بایی ملیارێك دیناره به‌دڵنیایی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاوڵاتییان له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
دلۆڤان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی و كه‌رته‌كانی تر بێ جیاوازی ، شایه‌نی سوپاس و پێزانینن ،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.