دوای ئه‌وه‌ی كیێڤ به فه‌رمی ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاگربه‌ستی كاتی بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌گه‌ڵ رووسیا راگه‌یاند ، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه مایه‌ی دڵخۆشییه‌و پاڵپشتی خۆمان له‌ڕووی سه‌ربازی و هه‌واڵگریی بۆ ئۆكراینا ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه .
جەیمس هویت گۆته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی (كۆشكی سپی) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا رایگه‌یاند، دوای ئەو پێشوەچوون و له‌یه‌كترگه‌یشتنه‌ی كه لە کۆبوونەوەکانی ئەمریکا-ئۆکراینا لە سعوودیە له هه‌فته‌ی رابردوو بەدیهات، سەرلەنوێ دەستیان کردووەتەوە بە هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا .
جێی باسه ، دوای ئه‌و گرژی و ده‌مه‌قاڵییه‌ی كه له نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له دیداری نێوانیان له 28ی شوباتی مانگی ڕابردوو ڕوویدا ، ته‌واوی هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.