ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 13-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،7 پلە بەپێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی پارێزگای تایتونگی لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان هەژاند .
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ناوەندی فەرمانگەی کەشوهەوای تایوان ، بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی دەکەوێتە دووری 53 کیلۆمەتر له پارێزگای تایتونگ، لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر ڕوویداوە و شێداری ناوچه‌كه هۆكار بووه بۆ دروستبوونی نا هاوسه‌نگی له كه‌ناره‌كانی پارێزگای تایتونگ .
به‌پێی میدیاكانی تایوان ، شایه‌دحاڵه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕوونی هه‌ستییان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و رایانگه‌یاندووه، ساڵانه ئه‌م جۆره بوومه‌له‌رزانه له وه‌رزی زستاندا له‌و ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات
تیمه‌كانی پۆلیس و ته‌ندروستی و فریاگوزاری خێرا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان له‌ڕووی گیانی و ماددی نه‌زانراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.