ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاداری 2025، پەیامنێرمان دیانا سامی رایگەیاند، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی جۆلەمێرگە ، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژووگیای بەهاری لەگەل دوو کەسی تر روودەکەنە چیای رۆلە بەدیوی گوندی دەرگەڵە،لەکاتی کۆکردنەوەی گژووگیا مین بە هاوڵاتییەکدا دەتەقێتەوە، شوێنەکە کێڵگەی مینەو نیشانەرێژ کراوە، هاوڵاتی(محەمەد حسن )تەمەنی 55 ساڵە وخێزاندارە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران تەرمەکەیان هێنایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆرانیان کرد، دوای توێکاری پزیشکی ڕادەستی خانەوادەکەیان دەکەنەوە، جێگای ئاماژەیە بۆ ئەم ساڵ ئەمە یەکەم حاڵەتی رووداوی مینە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.