Erbil 7°C پێنجشەممە 13 ئازار 06:03

لە ئێستاوە فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان بۆ رۆژانی جەژن قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە ئێستاوە فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان بۆ رۆژانی جەژن لە شارۆچكەی ڕانیە قەدەغە كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنە هاوبەشەکانی شارۆچکەی ڕانیە بڵاوی کردەوە: ئاگاداری خاوەن کار و دوکاندارەکان دەکەینەوە كە لەپێناو سەلامەتی و دووربوونی منداڵان لە هەر مەترسییەکی یارییە ئاگرینەکان، هەروەها بۆ بێزارنەکردنی هاووڵاتییانی سنوورەکە و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆیان لە ڕۆژانی جەژندا، فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە: ئەو کەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر بە داخستنی شوێنی کارەکەیان و پێ بژاردنی ماددی.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەوانەی شوێنی کاریان نییە و مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن، دەدرێنە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.