Erbil 11°C پێنجشەممە 13 ئازار 01:06

ئافرەتە تاتۆكە وێنەیەكی رووخساری پێش تاتۆكردن بڵاو دەكاتەوە

100%

تۆكس كە بە (ئافرەتە تاتۆكە) ناسراوە بەهۆی ئەوەی تەواوی رووخسار و جەستەی تاتۆ و نەشتەرگەری كردووە، بۆ یەكەمجار وێنەیەكی خۆی پێش تاتۆكردن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڵاو دەكاتەوە.

بە وتەی تۆكس وێنەكە بۆ شەش ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە كە رووخسارێكی ئاسایی هەیە و هیچ تاتۆ و نەشتەرگەرییەكی ئەنجام نەداوە.

تۆكس بەهۆی تاتۆ و نەشتەرگەرییەوە تەواوی رووخساری گۆڕیوە بەشێوەیەك كە رووخساری بەهیچ شێوەیەك لە پێشووتری ناچێت، هەر ئەمەش وای كردووە ناوبانگ پەیدا بكات.

تۆكس دەڵێت: لە تاتۆ و نەشتەرگەرییەكان هیچ هەستێكم بە ئازار نەكردووە، تەنیا لە نەشتەرگەری لابردنی لووتم نەبێت كە ئازاری زۆرم چەشت بەهۆی ئەوەی ماوەی 8 هەفتە تووشی هەوكردن و ئاوسان ببووەوە.

تۆكس لەبارەی هۆكاری ئەنجامدانی ئەم تاتۆ و نەشتەرگەرییانە دەڵێت: حەز دەكەم مرۆڤێكی ئاسایی و تەواو نەبم، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كەسێكی تاك و جیاواز بم.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.