بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانوستان له‌سه‌ر پرسی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راوێژكاری دیبلۆماسی سه‌رۆكی ئیمارات گه‌یشته تاران و نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی گه‌یانده به‌رپسانی باڵای وڵاته‌كه .
ئاژانسی هه‌واڵی (ئیرنا)ی ئیرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه ،سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 12-3-2025 ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش راوێژكاری دیبلۆماسی سه‌رۆكی ئیمارات گه‌یشتووه‌ته تاران و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، هاتنی راوێژكاری ئیمارات بۆ تاران بۆ مه‌به‌ستی هێنانی نامه‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ به‌رپرسانی باڵای ئێران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی به‌رهه‌مداری دانوستان له‌مه‌ڕ پرسی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران .
ئه‌گه‌رچی پیش‌تر عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ڕه‌تی كردبووه‌وه كه ئاماده نین به هیچ شێوه‌یه‌ك بچینه ناو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ، به‌ڵام ئێران دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ده‌رگای به‌ڕووی وڵاتانی ئه‌ورووپا دانه‌خستووه به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا ،فه‌ره‌نسا ،به‌ریتانیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر زیاد بوونی پیتاندنی یۆرانیۆم لای ئێران .
له‌لایه‌كی تر بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌نێوان ڕووسیا و چین و ئیران به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جیهان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشهات و هاوكێشه جیهانییه‌كان و تێگه‌یشتن له نیازی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.