پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر دەكات.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەم تۆمەتبارانە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجامدابوو.
راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان لە کۆی هەر چوار دزییەکەدا بڕی 25 مسقاڵ ئاڵتوون و زیاتر لە 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و یەک ئایپادین دزیبوو.
هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکان بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردبوو.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانیان هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن كە لە کاتی دەستگیرکردندا چەکی بێ مۆڵەتیان لابوو و دەستبەسەر چەکاکانیشدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.