Erbil 14°C پێنجشەممە 13 ئازار 00:17

لە ماوەی چوار رۆژدا تەواوی مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكرێت

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و بەگوێرەی لیستەكە لە ماوەی چوار رۆژدا سەرجەم فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە "سبەی پێنجشەممە (13ی ئازاری 2025) بە خانەنشینی شارستانی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت".

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند "ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 18ی ئازاری 2025 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت".

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی تەنیا چوار رۆژدا (پێنجشەممە، یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە) مووچەكانیان وەردەگرن.

وێنە: لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.