Erbil 15°C پێنجشەممە 13 ئازار 00:23

بەهۆی پڕۆژەی ڕووناكی 400 مۆلیدە لە هەولێر كوژێنراونەتەوە

100%

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی پڕۆژەی ڕووناكییەوە تا ئێستا 400 مۆلیدە لە هەولێر كوژێنراونەتەوە.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە نزیکەی 400 مۆلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کوژێنراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەش دا "کاریگەریی کوژاندنەوەی ئەو 400 موەلیدە ئەهلییە لەسەر ژینگە، هاوشێوەی نەهێشتنی 60 هەزار بارهەڵگرە لەسەر شەقامەکانی شاری هەولێر".

وەزارەتی كارەبا پێشتر رایگەیاندبوو كە تا ئێستا 22 گەڕەك لە شاری هەولێر كارەباكەیان بووەتە پڕۆژەی رووناكی، بەمەش ئێستا زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری سوودمەندن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.