ئەمشەو سێشەممە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەست بە بوومەلەرزە كراوە و بەگوێرەی داتاكان گوڕی بوومەلەرزەكە 4.8 پلەی رێختەر بووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی) بوومەلەرزەكە لە هەریەك لە ناوچەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ و بەردەڕەش و شێخان و چرە و چەند ناوچەیەكی دیكە هەستی پێ كراوە.
چەقی بوومەلەرزەكەش لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و ئێران بووە و گوڕەكەشی 4.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.