Erbil 19°C ھەینی 11 نیسان 11:44

دۆناڵد ترەمپ باجی زیاتر دەخاتە سەر کەنەدا

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا زیادکردنی باجی زیاتری بەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمینیۆمی کەنەدا بۆ وڵاتەکەی بە ڕێژەی 50% ڕاگەیاند و ئەم هەنگاوەشی بە هەوڵدانی بۆ هاوسەنگکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتان ناودەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە ترەمپ لە پۆستێکی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) ڕایگەیاند: باجی هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمینیۆم لە کەنەداوە بۆ ئەمەریكا دوو هێندە بەرز دەکاتەوە بۆ لە 50%، ئاماژەی بەوەشکردووە كە بڕیارەکەی لە سبەی چوارشەممە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیادکردنی باجی کاڵای کەنەدا بەتایبەت پۆڵا و ئەلەمینیۆم لە کەنەداوە بۆ ئەمەریکا لەدوای کاردانەوەی ترەمپ دێت بۆ بڕیارێکی کەنەدا بۆ سەپاندنی باج بەڕێژەی 25%  لەسەر هەناردەکردنی کارەبا بۆ هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا.

شەڕی بازرگانی ترەمپ لەگەڵ کەنەدییەکان لەچوارچێوەی هەوڵی لکاندنی کەنەدایە بە ئەمەریکا لەلایەن ترەمپەوە تاوەکو کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ی ئەمەریکا، بەڵام کەنەدا ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

ترەمپ زیادکردنی باج لەسەر کەنەدا بە هەوڵدانی وڵاتەکەی بۆ هاوسەنگکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی وڵاتان نادەبات، بەڵام حکوومەتی کەنەدا ئەو ڕێوشوێنانەی بە "ناڕەوا و باجی تۆڵەسەندنەوە لە کەنەدا" ناوهێناوە لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی کەنەدا بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە ئەمەریکا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.