دادگای وڵاتی جەزائیر سزای بەسەر ئەو تاوانبارانە سەپاند كە هەڵسابوون بە فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەنێو مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.
چەند رۆژێك پێش ئێستا پۆلیسی شاری سەتیف لە رۆژهەڵاتی جەزائیر چوار كەسیان دەستگیر كرد كە هەڵسابوون بە فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ بە چێشتخانە و پیتزایەكان لەنێو مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.
بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە دەنگۆیەكی گەورەی لە تەواوی شارەكانی جەزائیر بەدوای خۆیدا هێنا و هاووڵاتییان داوایان كرد دادگا سزایەكی قورس بەسەر تاوانباران بسەپێنێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە دادگای شاری سەتیف بڕیاری كۆتایی لەسەر تاوانەكە دەركرد و سزای یاسایی بەسەر سەرجەم تۆمەتبارەكان سەپاند.
دادگاكە بڕیاری دا سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر دوو تاوانبارە سەرەكییەكە بسەپێنێ لەگەڵ پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دیناری جەزائیری.
دادگای شاری سەتیف هەروەها سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر دوو كەسی دیكەدا سەپاند كە هاوكاری دوو تۆمەتبارەكەی دیكە بوون و كاریان گواستنەوەی گۆشتی گوێدرێژەكان بووە بۆ چێشتخانە و پیتزاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.