Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 19:39

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئادار , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی .
 
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.
 
عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.