ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-3-2025 ھاکان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوای کردووە کە لایەنەکان لە سووریا، بە ژیری و ئارامی ڕووبەڕووی كه‌سانی گێره‌شێوێن ببنه‌وه .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا په‌یامه‌كه‌ی هاكان فیدانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاكان فیدان وه‌زیری توركیا رایگه‌یاندووه ، ھەندێک لایەن له ناوخۆی سووریا ھەوڵدەدەن، ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئەو وڵاتە بقۆزنەوە و ئاشتی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه بۆ دۆخێكی تر ببه‌ن .
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ھەڵەیە ئەگەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا، بخرێتە ئەستۆی تائیفەیەک یان گرووپێکی ئاینیی دیاریکراوە وه ، پێویسته حكوومه‌تی كاتیی و لایه‌نه‌كان به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه له دۆخه‌كه بڕوانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.