بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن وەرێژەی دابارین لەناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی وەهەروەها ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت .
پلەکانی گەرم، لەناوچە شاخاوویەکانی بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 2 – 4 ) پلەى دەبێت.
هەروەها سەبارەت بە سبەی سێشەممە 11ی ئاداری 2024.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.