ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەراورد بە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو دابەزیووە.
هەفتانە رۆژی دووشەممە بازاری جیهانیی نەوت دەکرێتەوە و داتاکان دەخەنە ڕوو، بەراورد بە 3ی ئادار تا ئێستا نرخی نەوت هەر لە دابەزین بووە تەنها رۆژی هەینی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ڕاستەوخۆ بۆ رۆژی دواتر دیسان نرخی دابەزییەوە.
دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا نرخی نەوت روو لە هەڵکشان بکات بە تایبەت دوای ئەوەی چین ڕایگەیاند زۆرترین نەوتی خامیان پێویستە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی نەوت هەر روو لە دابەزینە.
نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەم جۆرەیە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێن بە بڕی 70.25 دۆلاری ئەمریکیەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە بڕی 66.90 دۆلاری ئەمریکییەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.