مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی لە عێراق رایگەیاند، حکومەت دەستکەوتی گەورەی لە بواری پیشەسازی سەربازی و مەدەنیدا بەدەستهێناوە بە پاڵپشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی.
گوتیشی: هەماهەنگییان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی یەکگرتو بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و تۆپخانە، هەروەها کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تۆپ و هاوەنی قورس دەکەن.
پرۆژەکە بە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی حکومەت دادەنرێت، چەک بە وەزنی سوک بۆ هێزە ئەمنییەکان دابیندەکات، هەروەها ئەم چەکە تا نزیکەی ٦٣ گوڵە لە توانایدایە لە یەک مەخزەندا هەڵبگرێت.
گوتیشی، کارگەیەکی فراوان لە بەغداد کراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی، تا ئێستاش توانراوە زیاتر لە 600 زرێپۆش بۆ هێزە ئەمنییەکان دابینبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.