هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە كە كێشەیەكی تەكنیكی لە كامێراكانی تیژڕۆیی شەقامی 120 مەتری دروست بووە و تیمەكان خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت "ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کەوا کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی 120 مەتری خێرا و کامێراکانی ڕێگای هەولێر - کەرکووک دروست بووە".
ئاماژە بە كێشە تەكنیكییەكەش دەكات كە ئەویش ئەوەیە كامێراكان بە هەڕەمەكی فلاش لێ دەدەن.
هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەداتە شوفێران كە بەهۆی ئەم فلاشەوە هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆ هەژمار ناکرێت.
جەختیش كدەكاتەوە كە تیمەکانی خەریكی چاککردنەوەی کامێراکان و چارسەرکردنی کیشەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.