Erbil 14°C دووشەممە 10 ئازار 20:33

بزانە كەشوهەوای رۆژانی نەورۆز چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت رۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوا باراناوی بێت و تاڕادەیەك سارد بێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی دووشەممە قۆناغی دووەمی شەپۆڵی بارانبارین دەست پێ دەكات و پێشبینی دەكرێت لە کاتەکانی پێش نیوەڕو بۆ دوای نیوەڕۆ ئاسمانی تەواوی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران ببارێت.

هەروەها رایگەیاند: ئەم شەپۆڵە بارانبارینە هەر ئێوارەی سبەی دووشەممە کۆتایی دێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە هەتا درەنگانی شەو بەردوام دەبێت .

سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژان نەورۆزیش، شارەزاكەی كەشناسی دەڵێت "کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز بەشێوەیەكی گشتی باراناوی دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەكات كە پێشبینی دەکرێت لەنێوان 19 بۆ 21ی ئەم مانگە کەشی ناسەقامگیر دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باران ببارێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.