Erbil 14°C دووشەممە 10 ئازار 20:25

ئایا باج لەسەر كارەبای وزەی خۆر وەردەگیرێت؟ وەزارەتی كارەبا وەڵام دەداتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی باج لەسەر كارەبای وزەی خۆر بڵاو دەكاتەوە و تێیدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە نەك هەر باج وەرناگیرێت، بەڵكو ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان دەكات وزەی خۆر بەكاربهێنن.

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە كە گوایە حکوومەتی هەرێم لە بەرامبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لەلایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.

راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەرلەبەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.

ئاماژە بەوەش دەكات: لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا هاتووە كە هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.