كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند ، ڕۆژانه به‌چڕی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی عێراق و تێستكردنی ئامێره‌كان تا گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن له‌مساڵدا كه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین 20 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بكات .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 عیماد جەمیل، سەرۆکی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووه، کۆمیسیۆن به ئه‌ندازه‌یه‌كی باش له پلانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ نوێكردنه‌وه و پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هاوڵاتییانیش به باشی ڕۆژانه له بنكه‌كانیان له شاره‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن .
عیماد جه‌میل ئه‌وه‌شی بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح خستووه‌ته‌ڕوو ، پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا گرفتی ته‌كنیكی زۆر كه‌م بێ و تا 20 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی كه ده‌كاته 70%ی كۆی دانیشتووانی عێراق به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن كه بڕیار وایه له ناوه‌ڕاست یان كۆتایی مانگه‌كانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە کۆتایی ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، لە کۆی 26 ملیۆن دەنگدەری عێراقی تەنیا 6 مليۆن و 600 هەزار کەس دەنگیاندا و ڕێژەی بەشداریی ته‌نیا 25% بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.