ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی ڕووناكی پرۆژه‌یه‌كی نه‌وعی و نموونه‌ییه و سه‌ره‌تا له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌ستی پی كرد و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو بڕیاره به‌م نزیكانه ناوه‌ندی شاری دهۆكیش بگرێته‌وه .
عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پرۆژه‌ی ڕووناكی ده‌كه‌ن خه‌ڵكانێكن كه له بنه‌ڕه‌تدا نایانه‌وێ حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بێت ،ده‌نا خه‌ڵكی باش ده‌زانن كه پڕۆژه‌كه چه‌ند بێ كێشه‌یه و له داهاتوودا چه‌ند سوودی بۆ خه‌ڵك ده‌بێت .
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆک راشكاوانه بۆ میدیاكان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ، بڕۆن لەوانە بپرسن کە کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە، پێشتر چەند پارەی کارەبای موەلیدەیان دەدا، ئێستا چەند پارە دەدەن، لەگەڵ ئەوەی پرۆژەکە زۆر بێ کێشەتر و چاکترە، هاووڵاتییان دەزانن پرۆژەی ڕووناکی لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، کە جێبەجێش دەبێت باشتر دەزانن پرۆژەکە زۆر لە بەرژەوەندی ئەواندایە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.