Erbil 24°C پێنجشەممە 10 نیسان 03:17

ماوەی 24 رۆژ پشوو بۆ بەشێك لە قوتابییان راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی 24 رۆژ پشووی بۆ ئەو قوتابییانە راگەیاند كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە: بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی قوتابییانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، بڕیاردرا بە ڕێگەپێدانی ئەو قوتابییانە بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها رایگەیاند: لە ڕێکەوتى 12/3 تاوەكو 5/4ی 2025 واتە بۆ ماوەی 24 رۆژ، ئەو ماوەیەى قوتابییەكان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.