Erbil 24°C پێنجشەممە 10 نیسان 03:13

وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاری كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ يەكشەممە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕێنمایی بۆ قوتابخانەكانی سنوورەكەیان دەرکرد کە پابەندیی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە نەبوون.

بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەو قوتابخانانەی سنووری پارێزگای سلێمانی کە پابەندی دەوام نەبوونە، پۆلە ناکۆتاکان واتە پۆلەکانی 4-9ی بنەڕەتی لەگەڵ پۆلەکانی  10 و 11 لە 13 تاوەکو 22ی مانگی 4 تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن.

پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە: تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکان کە پۆلی 9 و 12 دەگرێتەوە، گۆڕانکاری تێدا نەکراوە و لە کاتی خۆیدا دەبێت کە لە ڕێکەوتی 8ی مانگی 4 دەست پێ دەکات و لە 21ی هەمان مانگدا کۆتایی دێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، ڕۆژانی شەممە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ئەگەر لە ماوەی تاقیکردنەوەکان پشوو دروستبوو ئەوا لەڕۆژی دواتر تاقیکردنەوەکان دەکرێن.

هاوکات تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی وەرز لە کاتی خۆیاندا بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.