وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند: بریاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته سعوودیا و له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا كۆببێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو: بریار له رۆژانی 10 تا 12ی ئه‌م مانگه، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سعوودیا بكات و له‌گه‌ل محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیا کۆببێتەوە.
وه هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی دا بریاره ماركۆ رۆبیۆله گه‌ل به‌رپرسانی ئۆكراینا كۆ ببێته‌وه و له باره‌ری رێكه‌وتنی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا بۆ ئاگربه‌ست گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كو ڕوبیۆ ڕۆژی هەینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاندری سیبیها قسەی کرد و پێی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا بهێنێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا كرد و ڕایگەیاند، "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تا ئێستا هێزەکانی ڕووسیا 1200 بۆمب و 80 مووشەکیان لە بۆردومانە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراینا بەکار هێناوە. هەروەها لە ڕێگەی 870 درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆکرانیا".
زیلێنسکی جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی سزا سەپێندراوەکان بەسەر ڕووسیا و ڕایگەیاند: “ئۆکراینا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ پتەوکردنی توانا بەرگرییە ئاسمانییەکانی.”
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بریاره ماركۆ رۆبیۆ له دوای سه‌ردانیدا بۆسعوودیا، گه‌شت بۆ كه‌نه‌دا بكات به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی گرۆپی جی 7.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.