ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كرد و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی گرفتە هونەری و یاسایی و لوجیستییەكان كرده‌وه .
ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی ئاداری 2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كرد و له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كان و لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران خرایه به‌ر باس و ئاڵنگارییه‌كان و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ری خرانه ڕوو .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ،شارەوانییەكانی په‌یوه‌ندیدار بە داتا و لەسەر نەخشە زانیاری‌یان لەسەر پرۆسەكە بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خستەڕوو، كارە ئەنجامدراوەكانیان بۆ دابینكردنی زەوی لەگەڵ كێشە یاسایی و هونەری و مرۆییەكانیان تاوتوێ كرد.
دواتر ساسان عه‌ونی ،وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ، جەختی لەسەر جدیەتی پرۆسەكە كردەوە و داوای لە شارەوانییەكان كرد باشتر كار لەسەر ئەو پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی ته‌واوی ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتە سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەویدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.