لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا عێراق نیازی هه‌یه غاز له وڵاتانی كه‌نداو هاورده بكات بۆ پڕدنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌له‌مانی عێراق به میدیای ناوخۆیی عێراقی راگه‌یاندووه ، حكوومه‌ت نیازی وایه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له بری ئیران پشت به وڵاتانی كه‌نداو ببه‌ستێت بۆ هاورده‌كردنی غاز .
هه‌رئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به فه‌رمی هه‌ڵپه‌ساردنی هاورده‌كردنی غازی ئیرانی بۆ عێراق راگه‌یاند، كه ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه چیتر درێژ ناكاته‌وه و عێراق ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان یان وڵاتانی كه‌نداو بیر له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكاته‌وه وغاز هاورده بكات كه 40%ی ووزه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی عێراق پێكدێنێت .
له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌م فشارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته سه‌ر عێراق له‌پێناوی سنوورداركردنی پاره‌داركردنی عێراقه بۆ ئێران ،بۆ ئه‌وه‌ی توانا داراییه‌كانی ئیران له عێراق ئیفلیج بكات كه وه‌كو كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه ،ئه‌م هه‌وڵانه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی (زۆرترین فشاره) كه ئیداره‌ی تازه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.