Erbil 14°C دووشەممە 10 ئازار 20:29

مەدریدییەکان چاویان لە پێشەنگی لالیگایە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ دووشەممە هەردوو یانە مەدریدیەکە چاویان لەوەیە بچنە رێزبەندی پێشەوەی لالیگا.

دوای ئەوەی یانەی بارسیلۆنا بەهۆی مردنی لەناکاوی یەکێک لە دەستەی پزیشکانی یانەکەی، یاری دوێنێی نێوان بارسیلۆنا و ئۆساسۆنا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ئەمەوای لە یانە مەدیدیەکان کرد بیر لەوە بکەنەوە بچنە پێشەوەی رێزبەندی گەرچی بە شێوەیەکی کاتییە.

 

لە میانەی گيڕی 27ی لالیگا یانەی خێتاڤی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات کاتژمێر  16:00 خولەک.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی بڕیوەتە پێشەنگی لالیگا و هەوڵی بردنەوە دەدات بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگ بە شێوەیەکی کاتی.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەماوەی چەند رۆژێکدا یاری تاقەت پروکێنی ئەنجام داوە رووبەڕووی هەردوو یانە زلهێزەکەی ئیسپانیا بووەتەوە، لە شای ئیسپانیا رووبەڕووی بارسیلۆنا بووە و توانی ئەنجامی یاریەکە لە دواسات یەکسان بکاتەوە، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش رووبەڕووی پاشای چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بووەوە و بە ئەنجامی 2بە 1 یاریەکەی دۆڕاند، بڕیاریش وایە رۆژی چوارشەمممە یاری گەڕانەوە ئەنجام بدەن.

یانەی ئەتلەتیکۆ ئەمساڵ یەکیکە لەو یانانەی پشتی زۆر بەستووە بە یاریزانە یەدەگەکان و توانیویەتی کەم تا زۆر پشوو بە یاریزانە سەرەکییەکانی بدات، بەڵام ىڕیاری کۆتایی لە دەست سیمیۆنیە ئایە بە تەواوی پێکهاتەووە یاری دەکات یان هەندێک ئەستێرەی پشوو پێدەدات بۆ یاریەکەی ریال مەدرید.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ریال مەدرید هەوڵ دەدات خاڵەکانی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا یەکسان بکاتەوە، چوونکە دۆڕان لە یاریەکەی ئەمشەو واتە دوورکەوتنەوەی هەنگاوێکی دیکە لە نازناوەکە.

یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی رایۆ ڤایۆکانۆ دەکات لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تاژمێر 18:15 خولەک.

دوای چەند یاری لە دابڕان بەهۆی سزاوە، ئەمڕۆ جود بێلینگهام دەگەرێتەوە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچێلۆتی، بەڵام ئایە دەبێتەوە بڕبڕەی ریال و لەو قەیرانە دەری دەهێنێت کە لەلالیگادا تێی کەوتووە.

بەراورد بە یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید،  ریال مەدرید فشاری کەمتری لەسەرە بۆ رۆژی چوارشەممە، گەرچی یارییەکی قورس دەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بە ئەنجام لە پێشەوەیە وا دەکات لە رووی دەروونیەوە کەمتر کاریگەرییان لەسەر هەبێت.

ئەوەی جیهانی سەرقاڵ کردووە ئەمەیە، ئایا بارسیلۆنا کاریگەری لەدەستدانی پزیشکی یانەکەی لەسەر دەبیت، لەرووی جەستەی و دەروونی فلیک دەتوانێت بەسەر ئەم باروودۆخە زاڵبێت، مردنی پزیشکەکە دەبێتە هۆی تێکچوونی دەروونی یاریزانان و لەدەستدانی نازناوەکە ، ئەمانە زوورترین ئەو پرسیارانەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاراستەی یانەکە کراون، بەڵام هەمووان بێ وەڵامن، جیهان لە چاوەڕوانی یاری داهاتووی بارسیلۆنایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.