دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 5-3-2025به كۆی ده‌نگی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا حه‌سانه‌ی یاسایی كاركردن له ئه‌حمه‌د حاسوود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ندرایه‌وه ،ئه‌مڕۆ دادگای باڵای قه‌زای نه‌ینه‌وا به نووسراوێك كاركردن به فه‌رمانه‌كه‌ی ڕاگرت .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 دادگای باڵای ئیداری قه‌زای ناوه‌ندی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د حاسوود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای راگرت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا بوو .
له نووسراوه‌كه‌ی دادگای باڵای ئیداری قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا هاتووە، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوود رادەگیرێت كە لە دانیشتنی پێنجی ئەم مانگە بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا بوو، به‌بیانووی دیراسه‌كردنی تانه‌كان و به‌دواداچوونی دادگا له‌سه‌ر ده‌رخستنی راستییه‌كان.
پێشتر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به بیانووی ساخته‌بوونی بڕوانامه‌ی ئه‌حمه‌د حاسوود كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕوانامه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه كه گوایه بڕوانامه‌ی پزیشكی له ئۆكراینا له بواری ددان هێناوه ، كه‌چی خۆی له بنه‌ڕه‌تدا بڕوانامه‌ی شه‌شی ئاماده‌یی وێژه‌یی هه‌یه ، ئه‌مه وێڕای ئه‌و سه‌رپێچییه یاساییانه‌و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌یكات وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ،بۆیه به‌بێ ئاماده‌بوونی به ده‌نگدانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا له پۆسته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.