ئه‌مرۆ یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاند، بریار وایه لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، مانۆرێکی دەریایی هاوبەش لەنێوان چین، ڕووسیا و ئێران دەکرێت.
وەزارەتی بەرگریی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئه‌و مانۆرانه به مه‌به‌ستی "به‌هێز كردنی باوه‌ری به‌رگری" رێكخراوه، كه هێزە دەریاییەکانی چین، ڕووسیا و ئێران، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە مانۆرێکی هاوبەش دەکەن" ئاماژەی بەوەش داوە "مانۆرەکە لە ئاوەکانی نزیک بەندەری چابەهاری ئێران دەکرێن، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌لاتی ئێران.
لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: داوا لە ئەمەریکا دەکەین واز لە عەقڵییەتی خۆسه‌پێنی خۆی لەسەر چین بهێنێت، هەروەها بیرکردنەوە لە جەنگی سارد بەسەرچووە، هەڵوێستی پەکینیش ڕوون و یەکگرتووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران و رووسیا و چین له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، به شێوازێكی رێكخراو مانۆره‌كانی ده‌ریایی خۆی ئه‌نجامداوه و له هه‌ر سێ سالی رابردووش‌دا ته‌مرینه‌كانی له ده‌ریای عومان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌ر له ئێستا لیڤان جاگریان، باڵیۆزی رووسیا له تاران رایگه‌یاندبوو، سه‌ره‌تای ساڵ مانۆرێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له نێوان رووسیا، ئێران و چین له ناوچه‌ی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جاگاریان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نوفوستی رووسی ئاشكرای كردبوو: "له سه‌ره‌تای مانگی ئادار، مانۆرێكی سه‌ربازیی ساڵانه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ئێران و چین له ناوچه‌ی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییه‌كانی هه‌رسێ وڵات تێیدا به‌شدار ده‌بن".
باڵیۆزی رووسیا له ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و مانۆره خۆی له مه‌شقپێكردنی میكانیزمی رێكاره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی بازرگانی ده‌ریاوانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ده‌ریادا ده‌بینێته‌وه.
هه‌روه‌ها: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پیشبڕكێی ناو قووڵایی ده‌ریا ته‌واوبوونه، كه له میانه‌ی خولی یارییه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له شاری چابهاری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن.
روونیشیكرده‌وه، "جگه له رووسیا و ئێران و چین، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڤه‌نزوێلا و هیندستانیش له مانۆره‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن".
ئاشكراشیكرد، ركابه‌ری له‌نێوان تیمی ده‌ریاوانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه‌ده‌چن و نوێنه‌رانی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی رووسیا بۆ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه و كۆتاییهاتنی ئه‌و كێبڕكێ سه‌ربازییه ئاماده ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.