هێرشه له‌ناكاوه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی بازنه‌ی شه‌ڕ له ئۆكراینا هێشتا به‌رده‌وامن ، له تازه‌ترین هێرشی سوپای رووسیا بۆسەر ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، 41 کەس بوونە قوربانی ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ .
میدیاكانی ئۆكراینا له زاری به‌شی فریاگوزاری ئۆکراینا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، فڕۆکەکانی ڕووسیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8-3-2025 هێرشی چڕیان کردووەتە سەر سەنتەری شاری دۆبرۆپیلیا لە هەرێمی هەرێمی دۆنێتسک و لە ئەنجامدا 11 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش برینداربوون كه زۆربه‌یان هاوڵاتی سڤیلن .
وێرای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و خودی دۆناڵد تره‌مپ و وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌چڕی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر هێڵن، كه‌چی هێشتا رووسیا نیازی جه‌نگی هه‌یه و ئاماده‌ی دانوستان نییه و له هێرشه‌كانی نه‌وه‌ستاوه ، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ نزیكبوونه‌وه و دانوستان دروست ده‌كات بۆ هێنانه‌كایه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ له‌نێوانیاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.