وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8-3-2025 رایگه‌یاند ، پرۆژه‌ی رووناكی كه تایبه‌ته به دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆ چوار گه‌ڕه‌كی تر له‌و پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن .
لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) کە نزیکەی 12،500 هاوبەشی كاره‌با له‌خۆ ده‌گرێت .
ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر 17 گەڕەک له شاری هه‌ولێر بە 65 هەزار هاوبەش سوومەند بوو بوون له‌و پڕۆژه‌یه کە بریتین لە گه‌ڕه‌كه‌كانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین).
بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 21 گەڕەک و 77،500 هاوبەش و نزیکەی 265 هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە و پرۆسه‌كه‌ش درێژه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ماون و هێشتا كاره‌بای 24 كاتژمێریان پێنه‌گه‌یشتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.