وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چه‌ند ڕۆژه‌ی ناوخۆی سووریا هەڵوێستی فەرمی حکوومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند و داوای دانبەخۆداگرتن لە هەموو لایەنەکانی سووریا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکات .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8-3-2025 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند ، نیگه‌رانین بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كه له ئێستادا له سووریا ده‌گوزه‌رێت به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر به‌ری لێ نه‌گیرێت لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت له‌رووی ئه‌منی و تێكچوونی سه‌قامگیرییه‌وه .
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێمه ڕوونه كه داوای پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ده‌كه‌ین و داواكارین هه‌موو لایه‌نه‌كان دانبه‌خۆیاندا بگرن و په‌نا بۆ زمانی چه‌ك نه‌به‌ن ، چوكه ئه‌و بژارده‌یه قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریا دروست ده‌كات .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات كه ڕۆڵیان هه‌بێت له ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی سووریا و به‌ر گرتن له پیشهاته مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بپارێزن
بە گوێرەی ئامارێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ زیاتر لە 68% ی کوژراوەکان خەڵکی مەدەنین و لەلایەن هێزەکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا كوژراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.