Erbil 14°C دووشەممە 10 ئازار 20:23

لێدوانی فلێک پێش رووبەڕوو بونەوەی ئۆساسۆنا

کوردستان TV
100%

هانز فلیک راهێنەری یانەی بارسیلۆنا پێش رووبەڕوو بوونەوەی یانەی ئۆساسۆنا لە گەڕی 27ی لالیگا باسی یانەکەی کرد.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کاتێک یەکیک لە رۆژنامەنووسان پرسیاری ئەوەی لیدەکەن، ئایە بارسیلۆنا لەگەڵ تۆ جیاوازە لەوەی ساڵان دەمانبینی؟

هانز فلێک راهێنەری بارسیلۆنا وەڵامی دایەوە بەڵی، لەگەڵ هاتنی من ئێستا هەمووان دەزانن بارسیلۆنا چۆن یاری دەکات، بەڵام ئەوە بەتەنها ناکرێت، بێگوومان یاریزانان بەگوێم دەکەن و دەزانن چیم دەوێت، هەروەها دەستەی کارگێڕی و هونەری یانەکەش تەنانەت سەرۆکی یانەش متمانەیان بەوە هەیە کە دەیکەم، کاتێک لە هەموو لایەکەوە بڕوای خۆیان دەدەنە بەتۆ بێگومان کاری ناوازەت پێدەکرێت، بەڵام پێم باشترە برۆینە سەر باسی یاریەکەی سبەینێمان سەرنجمان لە داهاتوو بێت باشترە.

لە گەڕی 27ی لالیگا سبەی شەمە یانەی ئۆساسۆنا میوانداری یانەی بارسیلۆنا دەکات لە یاریگای لویس کۆمپانیس.

یانەی بارسیلۆنا بۆ پاراستن لە پێشەنگی لالیگا پێویستە یاریەکە بباتەوە، لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٥٧ خاڵ پێشەنگی ریزبەندیەکەیە.

هانس گووتی، سبەی یاریەکە قورسە چونکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمانە، راستە ئێستا ئێمە لەسەر رێرەوی راست ئەرۆین باس جاریوایە یەک هەڵەی بچوک یاریەکە دەگۆڕێت پێم وایە ئەم ماوەیە لە هەڵەکانمانەوە فێربووین دەزانین چۆن هێرش و بەرگریش بکەین هیوادارم سبەی یاریەکە بەوجۆرە بڕوا کە بیری لیدەکەینەوە.

سەبارەت بە چیزنیش گووتی، من لەسەر بنەمای راهێنانەکان بڕیار دەدەم یاری بەکێ بکەم چێزنیش لە راهێنان و لە یاریگاش ئەوەی سەلماندووە شایەنی یاری کردنە.

سەبارەت بە پێکهاتەی سبەی گوتی، نازانم گۆڕانکاری دەکەم یان نا چونکە هەردوو خولی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بۆم گرنگە نامەوێ هیچیان لەدەست بدەم.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.