دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی له وه‌زیری كابینه‌كه‌ی لیندا مەکماهۆن كردووه .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-3-2025 رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دۆناڵد تره‌مپ داوای له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كابینه‌كه‌ی لیندا مه‌كماهۆن كردووه كار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده .
ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی كۆنگریس هه‌یه ،به‌ڵام تره‌مپ مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌ركردووه .
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، زۆرینه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕی 25 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو پاداشتی خۆ خانه‌نشینكردن بۆ دیاری كراوه گه‌ر خۆویستانه بڕیاری خانه‌نشینبوون بده‌ن .
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشبینییان كردووه كه به‌شێكی زۆری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپ بكه‌ن .
ئه‌م بڕیارانه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و تره‌مپ بۆچوونی وایه كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاره‌یه‌كی زۆر له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا ته‌رخان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی قوتابی پڕ به‌رهه‌م له‌ڕووی زانستی به‌رهه‌مبهێنێت ،چونكه وێڕای ئه‌و خه‌رجییه زۆره هێشتا قوتابیانی ئه‌مه‌ریكا له پله‌ی 40می جیهانییدا ده‌بینرێن له‌ڕووی په‌روه‌رده و فێركردن و توانای زانستییه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.